
مێژووی فێستیڤاڵ
فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە سەرکەوتوویی پێنج خولی لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجام داوە. لە ماوەی ئەم خولانەدا، فێستیڤاڵەکە شەرەفی میوانداریکردنی سینەماکارە دیارەکانی جیهانی هەبووە، لەنێویاندا کەسایەتییە ناسراوەکان و براوەی خەڵاتە نێودەوڵەتییەکان. لە ئێستاشدا، فێستیڤاڵەکە لە ئامادەکارییە بۆ سازکردنی ٦ـەمین خولی خۆی
فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕووداوێکی پێشەنگی سینەمایی و کولتوورییە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا؛ ئەم فیستیڤاڵە سینەماکاران، هونەرمەندان و بینەران لە سەرانسەری جیهانەوە لە شاری سلێمانی کۆدەکاتەوە
جەخت لەسەر ئازادیی هونەری، گفتوگۆی کولتووری و هێزی سینەما دەکاتەوە، ئەوەش لە ڕێگەی نمایشکردنی فیلم، وۆرکشۆپ، پانێڵ و چالاکییە پیشەییەکان کە تێیدا تواناکانی کورد بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی فیلمەوە دەبەستێتەوە
ئەم فیستیڤاڵە بە شانازییەوە لەلایەن دامەزراوەی دەروازەی سینەمای کوردستان خاوەندارییەتی و ڕێکدەخرێت؛ کە دامەزراوەیەکی کولتوورییە و کار بۆ گەیاندنی سینەمای کوردی بە جیهان دەکات، هەروەها هەوڵدەدات سلێمانی وەک مەڵبەندێکی هەرێمی بۆ داهێنان، کولتوور و فیلم بناسێنێت




































_JPG.jpg)

































