پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاندرا.
Sep 25, 2025
1 min read
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاندرا.
بەئامادەبونی زۆرێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، وە بە ئامادەبونی هەریەك لە بەڕێزان دکتۆر دڵشاد مستەفا نوێنەری زانکۆ سلێمانی و فواد جەلال بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ و محمد فواد بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ئاشنا ڕەئوف وتەبێژی فێستیڤاڵ و هەڵگورد ساڵح بەڕێوبەری هونەری بەشی ناوخۆ و دکتۆر ڕۆژگار و بێگەرد عەلی دەسـپێکی چالاکییەکانی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاندرا. فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی کە وا بڕیارە لە ڕۆژانی ۹ تا ۱٦/ ۱٠ / ۲٠۲٥ لە شاری سلێمانی دەست بە چالاکییەکانی بکات.



Comments