top of page
Search

پەیامی هونەریی لۆگۆی خوولی پێنجەمی (فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی)

  • hamafuad404
  • Aug 3
  • 4 min read

ree

پەیامی هونەریی لۆگۆی خوولی پێنجەمی

(فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی)

1. ڕەنگ‌و بەرزکردنەوەی هۆشیاری:

• ڕەنگی پشتەوە (Background): ڕەنگی قاوەیی (Terracotta Brown)، کۆدی (AB3E25#) بەکارهاتووە، ڕەنگێکی گەرم و خاکییە کە بەشێوەیەکی گشتی هەست بە مەدەنییەت‌و شارستانییەتی ناوچەی کوردستان دەدات. ئەم ڕەنگە خاوەنی خەسڵەتی نەرم‌و کردارەکییە، هەستی ئەکادیمیک‌و فێستیڤاڵی بەرهەمهێنانیی (Festival Production) هەیە.

ئەم ڕەنگە تایبەتمەندێتی خاکی کوردستانی تێدایە، ڕەنگێکە؛ سەرنجڕادەکێشێت، کەشخەیەو بەجۆرێک نەرمە؛ هەستی جێگیریی‌و ئارامیی دەبەخشێت، هەروەها ڕەنگێکە لەئەنجامی بەرکەوتنی تیشکی خۆر بەمازی یان بەری سنەوبەر (لەکوردییدا پێیدەوترێت مازی، کاژ، هتد...) دروستدەبێت، وەک ئاشکرایە مازی لۆگۆی جێگیرکراوی سەرجەم خوولەکانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانییە.

• ڕەنگی سپی: لۆگۆکە لەناو ڕەنگی قاوەییدا سپی پۆشیوە، ئەمەش بەرزترین کۆنتڕاست دروستدەکات. چاو هۆشیارتر دەکات، هەروەها ڕەنگێکی سەرەکی ئاڵای کوردستانەو هێمای ئاشتی‌و پێکەوەژیانە.

هێمای ڕەنگی سپی لە لۆگۆدا:

* پاکی‌و ڕوونی: سپی هێمای پاکی فکری، ڕاستگۆیی‌و شەفافیەتە لەهونەری سینەمادا.

* نوێگەریی: سپی وەک کاغەزی سپییە. هێمای بەرەوپێشچوونەو چاوەڕوانی تۆمارکردنی شتێکی نوێیە، وەک فیلمێکی نوێ کە هێشتا پێشکەش نەکراوە.

* هیواو سادەیی: سپی لەسەر باکگراوندی قاوەیی گەرم، هێمای ڕەخنەگریی بێدەنگە، سپی وەک یەکەم هەنگاوی دروستە بۆ گەڕان بەدوای ڕووناکییدا.

2. داڕشتن‌و فۆرم:

• هێڵی ناوەڕاست: تێکست بەشێوەیەکی مۆدێرن‌و پەرتکراو دیزاینکراوە، بەشێوەی دوو هێڵی سەرەکی؛ ئاسۆیی‌و ستوونی (Vertical and Horizontal). هێڵی ناوەڕاست (کە بەپیتی (|-i)نیشاندراوە) تێکستەکەی کردووە بە دوو بەشەوە، ئەم هەڵبژاردنە بۆ چاو پەسەندە، پیتی (ئای-i) بەواتای (من)؛ لەهەر چوار وشەکەدا لکێنراون بەیەکەوە، بەمانای کۆکەرەوەی کۆی ژانری فیلمەکان لەفێستیڤاڵەکەدا.

• بەکارهێنانی فۆنت (Typography): فۆنتی تێکسەتەکە؛ جۆری (Century Gothic)ـە، پیتەکان بەهێڵی ڕێک‌و سادەو نەرم کێشراون، ئەمەش بەتەواوی گونجاوە بۆ نیشاندانی جێگری‌و وزە.

3. نیشان/ ڕەمزی مازی (Pine Cone):

شاری سلێمانی بە بوونی سنەوبەر بەناوبانگە کە بەسەر هەردوو چیای ئەزمڕو گۆیژەدا دەڕوانێت.

• مانای سیمبوڵی: مازی یان بەری سنەوبەر بەکارهێنراوە وەک نیشانەی فێستیڤاڵەکە.

نیشانەی گەشەپێدانی هونەرییە، مازی لەنێو خۆیدا هەڵگری سەدان تۆوی بەنرخە بەیەکسانی لەدرەختەکەدا (ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامی‌و گەشەکردن‌و کۆکردنەوەو پڕ بەرهەمی فێستیڤاڵەکە).

• مانای کەلتووری: پاراستنی یەکسانی‌و کەلتوورو ڕووناکبیریی (نیشانەی بیناکردن‌و دروستکردنی زانست‌و پەرەپێدان‌و کۆکردنەوەی کەلتوورەکانە).

• مانای فەلسەفی‌و تەعبیری: لەژێر تیشکی خۆردا؛ بەڕەنگی خاک؛ لەسەر خاک؛ بۆ گەیشتن بەئاواتە جیهانییەکان، بۆ گەیشتن بە خاکە هەمەجۆرەکان، شێوەی خاڵخاڵ‌و یەکسان دابەشبووی مازییەکەو پاراستنی خاڵی لوتکە، بەتوندی فۆکەس لەسەر چوون بەرەو لوتکە بەرزدەکاتەوە.

4. گونجاندنەوەی هونەریی (Balance/ توازن):

هەموو ناوو نیشانەکە بە تەوازنەوە دانراون، بەشێوەیەکی ڕاستەقینەیی گونجاون بە بەرزکردنەوەی فۆرم و دەق.

• پێکهاتن‌و داڕشتن (Composition): دیزاینی لۆگۆکە؛ وایکردووە شێوەی تایبەتی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی پیشانبدات، تێکستەکە لەپێناو دەرخستنی مازییەکەدا دەجەنگێت، مازییەکە لای ڕاستی سەرەوەی لۆگۆکەی گرتووە، وەکچۆن لەسەرەتادا چاو لای ڕاستی لۆگۆکە دەبینێت، دواتر تێکستە ئینگیزییەکەش کە ڕاستەوخۆ لەچەپەوە دەستپێدەکات؛ لەمازییەکەدا کۆتایی بەبینینەکە دەهێنێت، واتە مازییەکە دەبێتە سەرەتاو کۆتایی لۆگۆکە.

• دیزاینی مینمالیست (Minimalism): هەمیشە لۆگۆی مینیمالیست؛ جەخت لەسەر سادەیی‌و ڕوونی‌و بەکارهێنانی توخمە بنەڕەتییەکان دەکاتەوە بۆ گەیاندنی ناسنامەی براندەکە. تایبەتمەندە بە هێڵی پاک‌و ڕەنگی سنووردارو گرنگیدان بە پەیامی سەرەکی، وردەکارییە ناپێویستەکان فەرامۆش دەکات. لۆگۆکە ئامانجی ئەوەیە بەئاسانی بناسرێتەوەو لەبیربێت‌و گشتگیر بێت لەسەرانسەری میدیا جیاوازەکاندا، ئەمە بەرزترین کاریگەریی دەدات.

الرسالة الفنية لشعار الدورة الخامسة من مهرجان السليمانية السينمائي الدولي

مجلة سفن ارت 7ART

1. اللون ودوره في رفع الوعي:

. لون الخلفية: تم اختيار اللون البني التيراكوتا (الرمز اللوني: #AB3E25) وهو لون دافئ وأرضي يعبّر عن الطابع الحضاري والروحي لكردستان. يتميز هذا اللون بالنعومة والعراقة ويمنح إحساسًا أكاديميًا يعكس هوية المهرجان كفعالية فنية وثقافية عميقة.

هذا اللون يحمل دلالة خاصة ببيئة كردستان حيث يجمع بين الجاذبية والدفء والهدوء كما يعكس تأثير أشعة شمس الربيع أو ما يُعرف بالكردية بـ “مازي” و”كازه” وهي رموز ترتبط بالطبيعة الكردية وتُستخدم كتطريز فني في تصميم شعار المهرجان مما يمنحه هوية فريدة ومتجذّرة.

•اللون الأبيض: يُستخدم في الشعار لتغطيته على اللون البني ما يخلق تباينًا بصريًا قويًا يعزز الانتباه. الأبيض هو أحد الألوان الرئيسية في علم كردستان ويرمز إلى السلام والوحدة.

تطريز اللون الأبيض في الشعار يرمز إلى:

•النقاء والوضوح: الأبيض هو رمز لنقاء الخيال والصدق والكرامة في الفن السينمائي.

•التجديد: مثل الورق الأبيض يدل على بداية جديدة واستعداد لكتابة قصة أو عرض فيلم لم يُشاهد بعد.

•الأمل والبساطة: على خلفية بنية دافئة يصبح الأبيض رمزًا للنقد الصامت وخطوة أولى في طريق البحث عن النور.

2. التكوين البصري وتوزيع العناصر:

•الخطوط والتوازن: يعتمد الشعار على تصميم عصري يجمع بين الخطين الأفقي والعمودي مع استخدام الحرف “ i ” بطريقة فنية تشكل كلمة “film” كأنها مجموعة مترابطة من الأفلام. يمثل هذا الخيار البصري رسالة المهرجان في جمع الأصوات والأفكار السينمائية المختلفة.

•الخط المستخدم: تم اختيار خط من نوع “قوطية القرن” يتميز بخطوطه المستقيمة ونعومته البصرية، ليعكس ثبات المهرجان وحيويته.

3. رمز الصنوبر (مخروط الصنوبر):

•يُعتبر مخروط الصنوبر عنصرًا بصريًا رئيسيًا في الشعار وهو مستوحى من طبيعة مدينة السليمانية المعروفة بثلوجها المطلة على جبال أزمرو وغويزة.

•دلالة الرمز: “مازي” أو “سترة” يُستخدم كرمز للمهرجان ويحمل في داخله مئات البذور ما يعكس معاني الاستمرارية والنمو والإنتاج الثقافي الجماعي.

•الدلالة الثقافية: يرمز إلى الحفاظ على التنوع الثقافي والمساواة كما يشير إلى التنوير وبناء المعرفة وتطوير الفنون.

•الدلالة الفلسفية: الشعار بلونه الأرضي وتحت إشعاع الشمس يعكس طموح الوصول إلى الأحلام العالمية، مع التركيز على الصعود التدريجي نحو القمة في رمزية واضحة للتطور والإبداع.

4. التوازن الفني (الاتساق البصري):

•التركيب الفني: يتناغم الشعار في عناصره كافة من حيث الشكل واللون والملمس ويُصمم بطريقة تبرز المهرجان كحدث سينمائي مميز.

•رمزية المتاهة: تقع المتاهة في الجزء العلوي الأيمن من الشعار وتكون أول ما يلفت النظر تليها الكتابة بالإنجليزية من اليسار ما يجعل المتاهة بداية ونهاية رمزية للهوية البصرية للمهرجان.

•التصميم البسيط (Minimal Design): يتّبع الشعار فلسفة التصميم البسيط التي تركز على الوضوح وتقليل التفاصيل الزائدة باستخدام خطوط نظيفة وملامس متباينة. يهدف الشعار إلى أن يكون واضحًا وسهل التذكّر عبر مختلف الوسائط مما يعزز من تأثيره البصري.

 
 
 

Recent Posts

See All

Yorumlar


bottom of page