top of page

 کێبڕکێی هونەرییانەی پۆستەری سەرەکی فێستیڤاڵ

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی هونەرمەندانی کورد لە بوارەکانی گرافیک دیزاین، شێوەکاری  و وێنەکێشان

بانگهێشت دەکات بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی فەرمی پۆستەری سەرەکی خولی شەشەمی فێستیڤاڵ

كۆنسێپت و دروشمی خولی شەشەم

'شکۆی مرۆڤ'

بەشداربووان بانگهێشت دەکرێن پۆستەرێکی ڕەسەن و داهێنەرانە دروست بکەن کە ئیلهامی لە بەهاکانی شکۆی

مرۆڤ، جیاوازیی کولتووری، ئازادی دەربڕین، دیالۆگی نێوان گەلان و هێزی گۆڕانکاریی سینەما وەرگرتبێت

مەرجەکانی پێشبڕکێ

  •  دیزاینەکە دەبێت ڕەسەن بێت و پێشتر بڵاونەکرابێتەوە

  • پۆستەرەکە دەتوانرێت بە هەر شێوازێکی هونەری دیزاین بکرێت

  • دیزاینەکە دەبێت بابەتی فێستیڤاڵ و ڕۆحی سینەما بە باشی پیشان بدات

  • بەکارهێنانی AI قەدەغە نییە، بەڵام دەبێت بە ئاشکرا ئاماژەی پێ بدرێت و بەشداری هونەریی ڕاستەقینەی خاوەنی کارەکە هەبێت

:پۆستەرەکە دەبێت بە ئەم فۆرماتانە بنێردرێت

  •   JPGیانPNG  

  • کەمترین کوالێتی: 300 DPI

  • قەبارە Vertical (50cm X 70cm)

ماف و خەڵاتی دیزاینی براوە

پۆستەری براوە خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی پێدەبەخشرێت🏆

پۆستەری براوە لە ماتریاڵ و ڕاگەیاندن و ناساندنی فێستیڤاڵدا بەکاردەهێنرێت🏆

بڕوانامەی فەرمی پێزانین لەلایەن فێستیڤاڵەوە. دەبەخشرێت بە هونەرمەند🏆

 

دوا کاتی وەرگرتنی دیزاینەکان

20 / 7/ 2026

زانیاری بۆ بەشداربووان

بەرواری فێستیڤاڵ: 9 / 9 / 2026

شوێن: سلێمانی – هەرێمی کوردستان

ناوی فێستیڤاڵ : فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی / Slemani International Film Festival

خول : خولی شەشەم

دیزاینەکەت لەڕێگەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە بنێرە بۆمان
ڕەگەز
bottom of page